جوتبوون بۆ شتی تریش باشە

رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی رایگەیاند کە توێژەرانی ئەو وڵاتە و کۆریای باشوور پێکەوە، گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە ھۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین کە بەھۆڕمۆنی خۆشەویستی ناسراوە، لەنەخۆشیەکانی خەمۆکی و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە، رەنگە زانایان لەچەند ساڵی رابردوو پەمپێک ئامادە بکەن کە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئەو ھۆرمۆنە تا ئەوانەی تووشی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن بوون، بەھۆیەوە چارە بکرێت.
جێی باسە ئەو ھۆڕمۆنە لەرێگەی جووتبوون، منداڵبوون و شیردان بە منداڵ بەزۆری دەڕژێت.
توێژەرێکی ئەم دۆزینەوەیە کە لە زانکۆی ئینج لە شاری سیئۆل مامۆستایە گوتی ‘لەتوێژینەوەکانماندا دەرکەوتووە، ئۆکسیتۆسین ئەو ھۆکارەی دەبێتە نەمانی نەھێشتنی خۆراک کە نەستە، کەم دەکاتەوە و ھەتا نەخۆشەکە زیاتر ئەو ھۆڕمۆنەی بڕژێت، زیاتر لە نەجاتبوون لە نەخۆشیە رزگاری دەبێت، بۆیە باشترین چارەسەر لە ئێستادا کە ھەبێت سێکسکردنە، ھەتا ئەو کاتە ئەو پەمپە ئامادە دەکرێت’.
بەپێی توێژینەوەیەکی تر سەلمێنراوە کە ئەو کچ و کوڕانە هاوسەرگیری دەکەن، لەسەرەتای پرۆسەکەیان چونکە زۆرتر سێکس دەکەن، بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی لاشەیان زیاد دەکات.

لێدوانێک بنووسە