بۆ یەكەمینجار لە کوردستان فیلمێك لەسەر هاوڕەگەزخوازی دروستدەکرێت

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

گەنجێكی دانیشتووی شاری سلێمانی فیلمێك لەسەر هاوڕەگەزخوازی لە كوردستان دروست دەكات و دەڵێت ئامانجی ئەوەیە لەڕێی ئەو فیلمەوە كار بكرێ‌ بۆ دەركردنی یاسایەكی تایبەت بە هاوڕەگەزخوازان.
كورتە فیلمەكە نێوی “هاوڕەگەزخواز”ەو لە نووسین و سیناریۆ و دەرهێنانی هێمن خۆفیایە. ماوەی فیلمەكەش 15 خولەك و 30 چركەیە و شەش ئەكتەری سەرەكی (سێ كوڕ و سێ كچ) بەشدارییان تێدا كردووە.

هێمن خۆفیا، 21 ساڵ، پێشتر هەوڵی داوە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی وەربگیرێت، بەڵام وەكو خۆی دەڵێت كەسێكی دیكە خراوەتە شوێنەكەی، بۆیە بەناچاری چووەتە ئامادەیی پیشەسازی. خۆفیا ماوەی هەشت ساڵە لە بواری هونەریدا كار دەكات، سەرەتا بە شانۆ دەستی پێكردووە و پاشان كورتە فیلم و دراما.

بۆچی هاوڕەگەزخواز؟
خۆفیا دەڵێت لە ساڵی 2013وە بیرۆكەی دروستكردنی فیلمی (هاوڕەگەزخواز)ی لەلا دروستبووە. دوای پەیداكردنی ئەكتەرەكان، كۆتایی ساڵی رابردوو دەستی بە وێنەگرتنی كردووە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵ تەواو بووە.



هێمن رەتیكردەوە خۆی هاوڕەگەزخواز بێت و حەزیش ناكات هاوڕەگەزخوازی لە كوردستان ببێتە دیاردە، بەڵام دەڵێت “ئیشی من وەكو هونەرمەندێك ئەوەیە پەنجە بخەمە سەر ئەو بابەتانەی تائێستاش لە كۆمەڵگەی ئێمەدا بڤەن، بۆ نموونە هاوڕەگەزخوازی، دەمانەوێت لەڕێگەی بەرهەمەكەمانەوە بڵێین ئەو كەسانەش بەشێكن لە كۆمەڵگە و پێویستە ئەو كارەیان بەپێی یاسا رێكبخرێت”.

باسێكی كورتە فیلمەكە
كورتە فیلمەكە لە شاری سلێمانی وێنەی گیراوە. خۆفیا هێڵە گشتییەكانی فیلمەكەی روونكردەوە و گوتی “لە فیلمەكەدا كوڕ و كچێك دەچنە هۆتێلێك، بەڵام ژووریان پێنادەن. ئەوانیش بەناچاری دەچنە شوێنێكی دیاری سلێمانی و سێكس دەكەن، بەڵام هەر ئەو هۆتێلە رێگە بە دوو كوڕ و دوو كچی هاوڕەگەزخواز دەدات بمێننەوە و سێكسیش بكەن، چونكە نازانن هاوڕەگەزخوازن”.

كاتێك دوو كوڕەكە دەیانەوێت هاوسەرگیری بكەن، دەچنە لای مەلایەك، بەڵام مەلاكە دەریاندەكات و دەڵێت “خۆ ئێمە مەسیحی نین ئەو كارە بكەین”، پاشان دەچنە لای قەشەیەك و ئەویش بە هەمان شێوە ناتوانێ هیچیان بۆ بكات.

لە فیلمەكەدا دوو كوڕەكە بیر لە گۆڕینی ناسنامەكانیان دەكەنەوە و دەچنە دادگا، لەوێش پێیان دەڵێن بۆچیتانە؟ دەڵێن هاوڕەگەزخوازین و دەمانەوێت لای قەشە هاوسەرگیری بكەین، بۆیە هەر لەوێ بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەردەكەن. كاتێكیش دەچنە زیندان درێژە بە خۆشەویستییەكەیان دەدەن، بەڵام كاتێك كارمەندانی زیندانەكە پێیان دەزانن، لە یەكدییان جیادەكەنەوە و هەر یەكەیان دەخەنە ژوورێكەوە. لەودیو ژوورەكانەوە یەكێكیان گوێی بە دیوارەكەوە ناوە و ئەوەی دیكەش دەست بە دیوارەكەدا دێنێ و دەڵێ دیواریش ناتوانێت رێگەمان لێ بگرێ‌.

چۆن ئەكتەرەكانی دەستكەوتوون؟
خۆفیا باسی چۆنیەتی دەستكەوتنی ئەو ئەكتەرانە دەكات و دەڵێت لە فەیسبووك چوار هەزار هاوڕێی هەیە، نزیكەی حەفتایان هاوڕەگەزخوازن. لەڕێگەی فەیسبووكەوە لەگەڵ هۆژان، ئەكتەری سەرەكی یەكدییان ناسی و دوایی دانیشتن، ئەوانی دیكەشی هەر لەڕێی فەیسبووكەوە دۆزییەوە.

 ئەوانەی لەو فیلمەدا بەشدارییان كردووە تەنیا یەك مەرجیان هەبووە، ئەویش ئەوە بووە كە فیلمەكە لە كوردستان پیشان نەدرێت. خۆفیا دەڵێت “پێشتر پێمگوتن ئەو كارە لە كوردستان نمایش ناكەم و بێگومان هەرواش دەبێت، دوای وێنەگرتن لە ئێران مۆنتاژی بۆ كراوە. لە مانگی ئاداری ئەمساڵ ناردوومانەتە دەرەوە بۆ نمایش. لە مانگی ئەیلولیشدا لە كافێیەكی تایبەت بە ئامادەبوونی چەند كەسانێكی دیاریكراو نمایشی دەكەین”.

خۆفیا وەكو خۆی ئاماژەی بۆ كرد، دەیەوێت بەو بەرهەمەی، هونەری كوردی هەنگاوێك بەرەپێش ببات و گوتی “ئیتر با ماچ و سێكس بكەوێتە نێو فیلمەكانەوە، چونكە كاتێك باسی هاوڕەگەزخواز دەكەی، ئەوانیش بەشێكن لە واقیع، فیلمیش باسی واقیع دەكات، لە كارەكەشدا دەموچاویان دیارە، خۆم دەمەوێت كارەكانم راستگۆییان تێدا بێت، بۆیە ناچار بووم دەموچاویشیان دەربخەم”.

خۆفیا دەڵێت فیلمەكەی تاوەكو ئێستا لە نزیكەی 80 شاری ئەوروپی و ئەمریكی نمایش كراوە، رۆژی 20-6-2016  لە ئەڵمانیا نمایش كرا.

10 هەزار دۆلاری تێچووە
سەبارەت بە تێچووی بەرهەمەكە، هێمن خۆفیا دەڵێت نزیكەی 10 هەزار دۆلاری تێچووە، پارەكەشی لە گیرفانی خۆی خەرجكردووە. خۆفیا گوتی “پەیداكردنی ئەو پارەیە بەهۆی ماڵپەڕە هونەرییەكەمەوە بوو كە ریكلامم بۆ وەرگرتووە، جگە لەوەش لەگەڵ دوو كۆمپانیای نێوخۆیی و دوو كۆمپانیای ئەڵمانی گرێبەستمان كردووە بۆ ئەوەی فیلمەكە ببەنە دەرەوە، بەڵام ئەكتەرەكان پاداشتێكی رەمزییان وەرگرتووە”.

مۆڵەتی بۆ وەرنەگرت
هێمن سیناریۆی بەرهەمەكەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی بردووە، بەڵام داوای گۆڕینی شێوازی نووسینی سیناریۆكەیان لێكردووە. هێمن گوتی “ئەوان كێشەیان نەبوو كە لە بەرهەمەكەدا سێكس دەكرێت، بەڵكو رەخنەیان لە شێوازی نووسینی سیناریۆكە هەبوو، بەڵام من ستایلی خۆم هەیە و نامەوێت وەكو ستایلی ئەوان ئیش بكەم، بە قسەی ئەوان دەبووایە ئەو هەڵانە چاك بكەم، بەڵام من چاكم نەكرد”.

ئەو فیلمە دەمێكە ئامادەیە، بەڵام میدیای كوردی باسی نەكردووە. هێمن گوتی “پێشتر چەند میدیاكارێك پەیوەندییان پێوە كردین، بەڵام ئێمە نەمانویست قسەیان بۆ بكەین، دوای بیركردنەوە پێمان باش بوو یەكەمین شوێن قسە بۆ (رووداو) بكەین و بۆ كاتی نمایشەكەش یەكەمین كەناڵ (رووداو) بانگ دەكەین، لە دەرەوەش BBC باسی فیلمەكەی كردووە”.

هۆژان كەمال، 22 ساڵ، كوڕێكی هاوڕەگەزخوازە و ئەكتەری سەرەكییە، ماوەی سێ ساڵە خەریكی نواندنە. قژی كەمێك درێژە و هەڵسوكەوتیشی زیاتر لە رەگەزی بەرامبەرەوە نزیكە. هۆژان لە هەشت ساڵییەوە هەستی بەو جیاوازییەی خۆی كردووە و لە شانزە ساڵیشەوە بەم شێوەیە دەژی.

هۆژان بە (رووداو)ی گوت: “دەمانەوێت بەم بەرهەمە رووی داخراوی كۆمەڵگە بۆ ئەوانەی وەك منن، بكەینەوە كە لەلایەن خێزان و دین و یاساوە زوڵممان لێدەكرێت. چەندان كەسی وەكو خۆم بەهۆی ئەو بارودۆخە دەروونییەی تێیدان هەوڵی خۆكوشتنیان داوە، چونكە ناتوانن هاوڕێیەتی خەڵك بكەن و تانەیان لێدەدرێت”.

هۆژان باسی خۆی دەكات و دەڵێت “ئێمە بە جەستە كوڕین و بە رۆحیەت ئافرەتین، چونكە كێشەی هۆرمۆناتمان هەیە و لەبونیادەوە هەر بەو شێوەیەین”.

هۆژان لە ئێستاوە خەمی كاتی نمایشكردنی بەرهەمەكە و كاردانەوەی خێزان و كۆمەڵگەیەتی. ئەو گوتی “ئاساییە ئەگەر لە شوێنێكی تایبەت نمایش بكرێ، بەڵام نابێت بە مۆبایل وێنەی بگیرێت، چونكە خێزانەكەم نازانن بەشداریم كردووە و ئەگەر هەستیشیان كرد بەدڵنیاییەوە ناخۆشە و دەبێت دوای نمایشەكە لێیان دووربكەومەوە، بە كورتی بۆ كارەكە قوربانی بە ژیانی خۆم دەدەم”.

ئەو گەنجە هیوادارە ئەو فیلمە ببێتە هاندەرێك بۆ ئەوەی كۆمەڵگە ئەو و هاوشێوەكانی قبوڵ بكات و یاسایەك بۆ پارێزگاری لە مافەكانیان دەربچێت.

 

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

بۆچی پیاوان سه‌یری سمتی ئافره‌تان ده‌كه‌ن؟

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

زانایانی دەروونناسی لە زانكۆیەكی توركیا دەڵێن كە سەرنجراكێشترین سمتی ئافرەت ئەوەیانە كە بەگۆشەی 45 پلە بەگوێرەی بڕبڕەی پشتییەوە لار بێت، ئەوان توێژینەوەیان كردووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە.
بەپێی “ئێم بی سی نێت” زانایان لە  زانكۆكە دووپاتیان كردەوە كە ئافرەتانی سكپڕ ئەو لارییەی خوارووی پشتیان بۆ دابەشكردنی قورسایی لەشیان لە كاتی سكپڕیدا بەكار دێنن، هەروەها پیاوان ئەو شێوەیان بەدڵە و سەرنجیان رادەكێشێت.
بەپێی توێژینەوەكە كە 300 پیاو بەشداریان تیادا كردووە، ئەوان هەستان بەهەڵسەنگاندنی سەرنجراكێشیی ئافرەت، ئەوان گوتیان هۆكارەكەی ئەوەیە كە لارییەك لە خوارووی پشتییان بەگۆشەی 26 تا 61 پلە بەگوێرەی بڕبڕەی پشتیان هەیە، لەو مەودایەش 45.5 پلە جوانترینیانە.
توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە قەبارەی سمت نابێتە جێی سەرنجی پیاوان، بەڵكو ئەو لارییەی لە خوارووی پشتیان هەیە كە شێوەیەكی سەرنجراكێش بەسمتیان دەبەخشێت.

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

بوکێکی سێ مانگە لەبەر هۆکارێکی سەیر هاوسەرەکەی دەکوژێت

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

وەک ماڵپەڕەکانی میسر ئاماژەیان پێکردووە، بوکێک دوای ٣ مانگ لە هاوسەرگیری لە یەکێک لە ڕۆژەکاندا هاوسەرەکەی بەر چەقۆ دەدات و پاشان دەیسوتێنێت.
پاش ئەوەی پۆلیسی میسر ئەم خانمە دەستگیردەکەن سەرەتا نکۆڵی لەو کارەی دەکات، بەڵام دواتر دانبەوەدادەنێت کە هەستاوە بە کوشتنی هاوسەرەکەی بە چەقۆ و پاشان سوتاندنی بەهۆی بەنزینەوە، بوکەکە دەشڵێت “بەڵی کوشتم لەبەرئەوەی کە بە قسەی نەدەکردم و بەردەوام بۆڵەبۆڵمان بوو بۆیە دواجار بڕیارمدا کە بیکوژم”. 
دواجار ئەم خانمە تاوانبارە بە کوشتنی هاوسەرەکەی دەخرێتە زیندانەوە و سزای یاسايی خۆی وەردەگرێت. 


——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

سێکسی کچ‌ و کچ لە کوردستان

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

“کە کوڕ دەبینم وادەزانم درەختێک دەبینم هیچ هەستم بۆی ناجوڵێت، بەڵام بۆ کچان وانیم‌و ئێستا هاوڕێیەکی کچم هەیە کە لەهەفتەیەکدا سێ رۆژ بەیەکەوە سێکس دەکەین” شەونم بەم شێوەیە سەبارەت بەبارودۆخەکەی خۆی دوا. 

تائێستا ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە سەبارەت بەو کچانەی کە حەز لەرەگەزی بەرامبەریان دەکەن‌‌و دەیانەوێت سێکس لەگەڵ کچاندا بکەن، بەڵام ئەوەی دەکرێت بیزانین ئەوەیە ئەم دیاردەیە مێژوویەکی درێژی هەیە، لەزمانی کوردیدا وشەی تایبەتی هەیە کە ئەویش بەم دیاردەیە دەوترێت “پانی بەپانی” شەونم کە تەمەنی ٢٦ ساڵەو فەرمانبەرە باس لەوە دەکات هەر لەکاتی بالغ بوونیەوە هیچ هەستێکی بۆ کوڕان نەبووە‌و سێ جاریش کوڕان چونەتە داوای ئەو رەتی کردۆتەوە ئەو دەڵێت “نازانم چیبکەم چۆن بتوانم لەگەڵ کوڕێکدا بخەوم کە هیچ زەوقم بۆی نەجوڵێت، من دەزانم ئەم کارەی دەیکەم هەڵەیە‌و گوناهە بەڵام بەدەستخۆم نییە”.

 د.شەریف قەرەچەتانی پسپۆری دەرونی سەبارەت بەبارودۆخی دەرونی ئەو کەسانە دەدوێت‌و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو کەسانە بارودۆخێکی دەرونی خراپیان هەیە قەرەچەتانی لەلێدوانێکی پێشتریدا دەربارەی ئەو دیاردەیە دەڵیت ” ئەو کەسانە دوو جۆرن کە پانی بەپانی ئەنجام دەدەن، یەکێکیان ئەوانەن کەرێژەی هۆڕمۆنەکانی لەشیان تێکچووە‌و رێژەی هۆڕمۆنی نێرایەتی لەلەشیدا بەرزە بۆیە لەگەڵ کچێکدا سێکس دەکات، جۆرێکی دیکەشیان ئەوانە کە هۆرمۆنیان تەواوە بەڵام لەمنداڵیدا دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر‌و رقیان لەرەگەزی نێرەو حەز بەسێکس کردن لەگەڵ هەمان رەگەزدا دەکەن”.

 ئەم دیاردیەیە لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بەشتێکی قێزەون دادەنرێت بەڵام لەم دوایەدا‌و لەچەند وڵاتێکدا رێگە درا کەکچان بەفەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ کچاندا بکەن‌و ئاهەنگی هاوسەگیریان بۆ ئەنجامدرا.

 شەونم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیوادارە بتوانێت واز لەو خوەی بێنێت‌و وەک هەرکچێکی دیکە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکدا بکات، بەڵام زۆر دەترسێت کە سەرکەوتوو نەبێت‌و بەردەوام بێت لە سێکس کردن لەگەڵ شیلانی هاوڕێیدا کە ٧ ساڵ لەخۆی گەورەترەو ئەو ئەگەرچی هاوسەریشی هەیە بەڵام هێشتا بەنهێنی سێکس لەگەڵ ئەمدا دەکات.  

 

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

بەمۆبایلەكەت بزانە هاوسەرەكەت خەریكی چییە؟ بزانه‌ خیانه‌ت ده‌كات یان نا

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

لەڕێگەی بەرنامەیەكی مۆبایلەوە دەتوانیت بزانیت، هاوسەر و كەسە نزیكەكانت ناپاکیان کردووە یان نا.

بەرنامەكە ناوی (ئایسلەندینكا)یە و لە وڵاتی ئایسلاندە زیاتر لە 50 هەزار كەس بەرنامەكەیان دابەزاندووەتە ناو مۆبایلەكانیانەوە كە ژمارەی دانیشتوانەكەیان ناگاتە 340 هەزار كەس.
لەڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە دەتوانیت بزانیت ئەو كەسەی مەبەستتە هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستی هەیە یان نا، ئەویش تەنیا لەڕێگەی داخڵكردنی ناوەكەیەوە.
پێگەی مۆرگن پۆست-ی ئەڵمانی ئاشكرایكردووە، لەڕێگەی نووسینی ناوی كەسی داواكراوەوە، دەتوانیت هەموو زانیاریەكی لەبارەوە كۆبكەیتەوە.
بەرنامەكە خوێندكارانی وڵاتی ئایسلاندا دایان ناوە و بەهۆی كەمیی ژمارەی دانیشتوانەكەیانەوە، پەیوەندی ژن و مێردایەتی زۆر هەیە لەنێوانیاندا و خزمایەتییەكی زۆریان پێكەوە هەیە، بۆیە ئەو بەرنامەیە پێیان دەڵێت، كێ لەگەڵ كێ پەیوەندی سۆزداری هەیە.
لەڕێگەی بەرنامەكەوە دەتوانیت لیستی زانیارییە جینیالۆجییەكانی كەسەكە بزانیت، و ئاستی پەیوەندی بەكەسێكی دیكەوە، لەكاتی بوونی پلەی پەیوەندیدار، بەرنامەكە هۆشداریی دەداتە خاوەن مۆبایلەكە.

سایتی نیوز كۆم ئاشكرایكردووە، كە بەرنامەكە تەنیا بۆ ئەندرۆید بەردەستە و لیستی زانیاری خەڵكی ئایسلاندای لە سەدەی 18ەوە تێ كراوە.

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

ئه‌پێكی نوێی مۆبایل هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌نجامدانی سێكس

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

وڵاتی ئایسله‌ند، كه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی 333 هه‌زار كه‌سه‌، ئه‌پێكی نوێ به‌ناوی “……………..”، واتا كتێبی ئایسله‌ندییه‌كان، تایبه‌ت به‌ سیسته‌می ئاندرۆید ده‌خاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان.

كاری ئه‌و ئه‌په‌ نوێیه‌، هۆشداریدانه‌ له‌ ئه‌نجامدانی سێكس و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان، له‌ په‌یوه‌ندی و نزیكییان به‌یه‌كه‌وه‌، به‌و پێیه‌ی پێشتر خه‌ڵكێكی زۆری ئه‌و وڵاته‌، هاوسه‌رگیری و سێكسیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیكی خۆیان كردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كتر بناسن.
وێبسایتی “مۆرگن پۆست”ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ناوی كه‌سی به‌رامبه‌ر له‌و ئه‌په‌ نوێیه‌ بنووسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داتاو زانیاری له‌ باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ وه‌ربگرن، به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نزیكی و خزمایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌كدی.
ئه‌و ئه‌په‌ له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌رانی به‌رنامه‌كانی مۆبایل دروستكراوه‌ و به‌ گرنگترین ئه‌پی مۆبایل داده‌نرێت بۆ كچ و كوڕه‌ گه‌نجه‌كانی ئایسله‌ند، ئه‌و ئه‌په‌ له‌كاتی نزیكبوونی كه‌سه‌كان له‌ یه‌كتر، له‌ رووی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تییه‌وه‌، هۆشداری ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامدانی سێكس دووربكه‌ونه‌وه‌.
ئه‌و ئه‌په‌ نوێیه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 50 هه‌زار جار داونڵۆدكراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ به‌راورد به‌ رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌، یه‌كجار زۆره‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌په‌كه‌ هێشتا بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن، واتا سیسته‌می “ئای ئۆ ئێس” به‌رده‌ست نییه‌ و ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

به‌هۆی سمتی مانگانه‌ 3000 دۆلار قازانج ده‌كات

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

ئافره‌تێكی ئه‌مریكی به‌ ناوی وێستلی كه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سمته‌، مانگانه‌ 3000 دۆلار له‌ سمتی قازانج ده‌كات.
وێستلی به‌ ئاژانسه‌كانی مه‌گه‌زینی راگه‌یاندووه‌ به‌هۆی چات و گفتوگۆی له‌ ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیاوان ئه‌و پاره‌یه‌ قازانج ده‌كات چونكه‌ خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ناوبراو رایگه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وبوونم پیاوان زیاتر سه‌ره‌نجم ده‌ده‌ن، بۆیه‌ پێویستم به‌وه‌ نییه‌ كێشم دابه‌زێنم و دڵخۆشم به‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجم.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”پیاوه‌كان پێكه‌نینی منیان پێ خۆشه‌، به‌ڵام به‌ رای من یه‌كێكی وه‌ك منیان پێشتر نه‌بینیوه‌ بۆیه‌ دڵخۆشن له‌به‌رامبه‌ر من”.
وێستلی خاوه‌نی 5 منداڵه‌، ئه‌ستورایی سمتی 235 سانتیمه‌تره‌، ئه‌ستورایی رانی 172 سانتیمه‌تره‌، ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌ و كێشی 222 كیلۆیه‌، قه‌له‌ویه‌كه‌شی به‌ هۆی تووشبوونیه‌تی به‌ نه‌خۆشی غوده‌.





——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس ئاساییه‌؟یان نا

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

هۆرمۆنه‌كان زۆر به‌رزده‌بنه‌وه‌ له‌كاتی سووری مانگانه‌  و ئاره‌زوی جنسی زیاتر ده‌بێت  ئایا  له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس ده‌كرێت ؟ ئایا سێكس له‌و كاته‌دا تاوانه‌؟
هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان ده‌ڵێن له‌كاتی سووری مانگانه‌ ئاره‌زووی سێكسی زۆر زیاد ده‌كات دوای ته‌واو بوونی نۆرمال ده‌بێته‌وه،‌ بۆیه‌ زۆر ئافره‌ت له‌كاتی سووری مانگانه‌ به‌رده‌وامن له‌ سێكس كردن لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌، ئایا له‌و كاته‌ سێكس كردن بۆ ته‌ندروستی ئافره‌ت خراپه‌ ؟
به‌لێ له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس كردن زیان به‌خشه‌ چونكه‌ له‌و كاته‌ گیانی ئافره‌ته‌كه‌ پاك و نوێ ده‌بێته‌وه،‌ له‌ حاله‌تێكه‌ كه‌ ناتوانێ به‌رگری له‌ میكرۆب بكات.
لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ كاتی سووری مانگانه‌ سێكس ده‌كه‌ن له‌ مانگی داهاتوودا ئازاریان زیاتر ده‌بێت له‌ كاتی هاتنی سووره‌كه‌.
ئایا له‌ ئاینی ئیسلاكی سێكس كردن له‌كاتی سووری مانگانه‌ تاوانه‌؟  
به‌ڵێ له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس كردن حه‌رامه‌، له‌قورئانی پیرۆز باس ده‌كات كه‌ له‌كاتی سووری مانگانه‌ سێكس كردن تاوانه‌.

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریدا شتێكی نامۆی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی بینی‌ و سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرد

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

كوڕ و كچێك هاوسه‌رگیریان كرد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌ ماره‌بڕی هێشته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك بوکێی گواستیه‌وه‌، له‌یه‌كه‌م شه‌وی زاوایه‌تیدا كوڕه‌كه‌ شتێكی نامۆی له‌هاوسه‌ره‌كی بینی و چوو له‌دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرد و هاوسه‌ره‌كه‌ی سزا درا.

هۆكارى سكاڵاكردنی كوڕه‌كه‌ ئه‌وه‌بووه‌، كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ماره‌بڕینه‌كه‌یاندا ساخته‌ى لێكردووه‌و له‌و ساڵه‌دا له‌بری پرچی راستیی، باڕۆكه‌ی له‌سه‌ر كردووه‌، به‌ڵام كاتێك گواستیه‌وه‌و چوونه‌ ژووری زاوایه‌تییه‌وه‌، كوڕه‌كه‌ تووشی شۆك بوو كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی پرچی نییه‌، به‌ڵكو باڕۆكه‌یه‌.

له‌ئه‌نجامی سكاڵاكه‌دا، دادگا سزای كچه‌كه‌یدا و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕه‌كه‌ دۆسیه‌كه‌ كۆتایی پێهات و لێی جیابووه‌وه‌.

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌

مۆبایلی داعشێك وێنەی وروژێنەری تێدایە

كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ———————————————————-

——————————————- كلیك لێره‌بكه‌ و بابه‌تی زیاتر بخوێنه‌وه‌