مێژوو و حوكمی شه‌رعی و زیانی سێكس له‌دواوه‌


سێكس له‌دواوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و جۆرانه‌ى سێكس كه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجام دراوه‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌لاى ژنانه‌وه‌ په‌سه‌ند بێت.
چه‌ندین نیگار و هێلكارى كۆن هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میسره‌ كۆنه‌كان و شارستانیه‌تى كۆن دۆزراونه‌ته‌وه‌ باس له‌و جۆره‌ سێكسه‌ ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هه‌زاران ساڵی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تى ، ژنان دوژمنى ئه‌و جۆره‌ سێكسه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر یه‌ك هۆكارى ساده‌ چونكه‌ هیچ چێژێك له‌و جۆره‌ سێكسه‌ نابینن. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ى هه‌وڵى ئه‌و جۆره‌ سێكس ده‌داته‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ پیاوێكى لاده‌ر داده‌نرێت. زۆربه‌ى توژینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ده‌روون وسێكسه‌وه‌ به‌نیگه‌تیڤ باس له‌و جۆره‌ى سێكس ده‌كه‌ن. به‌چاوپۆشین له‌و هۆكارانه‌ى ئایینه‌كان باسیان كردووه‌. له‌رووى نه‌خۆشیشه‌وه‌ ئافره‌تان و پیاوان له‌و جۆره‌ سێكسه‌دا تووشى ده‌یان نه‌خۆشى ده‌بنه‌وه‌.

له‌ باره‌ی‌ شه‌رع و دینه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ چه‌ندان فه‌رمووده‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات، بۆ نموونه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌موێت: “لاینظر الله عزوجل الی‌ رجل اتی‌ رجلاً أو مرأه‌ فی‌ دربها”، واته‌: “خوای‌ گه‌وره‌ هه‌رگیز به‌ رووی‌ ره‌حم و سۆز و به‌زه‌ییه‌وه‌ ناڕوانێته‌ پیاوێك بچێته‌ لای‌ پياوێك (نێرباز)ی‌ یاخود له‌ پاشه‌وه‌ بچنه‌ لای‌ ئافره‌تێك.

لێدوانێک بنووسە