نیسان 27 2013 له سلێمانیدا زیاتر له 400 ماڵی له‌شفرۆش هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، به‌پێی ئاماره‌كانیان، له‌شاری سلێمانی 370 ماڵی قه‌ره‌ج و 132 ماڵی كورد كاری له‌شفرۆشییان تێدا ده‌كرێت. عه‌مید حه‌سه‌ن نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه له شاری سلێمانی به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌وان 370 ماڵی قه‌ره‌ج و 132 ماڵی كورد كاری له‌شفرۆشییان تێدا ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای شوێنی مه‌ساج و هۆتێله‌كان. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئه‌م وتانه‌ی له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه دركاندووه‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، كه پێویسته ئه‌مانه به‌پێی یاسا رێكبخرێت و شوێنی تایبه‌تیان بۆ دابینبكرێت و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێكیش پشكنینی تایبه‌تیان بۆبكرێت. ئاماره‌كانی ئاسایش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ته‌نها له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ماڵه له‌شفرۆشه‌كان له‌شاری سلێمانی گه‌یشتو‌ونه‌ته 250 ماڵی كورد‌و عه‌ره‌ب. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خالید محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه له‌ناو شاری سلێمانی 70 ماڵی كورد‌و 68 ماڵی عه‌ره‌ب و 112 ماڵی قه‌ره‌ج كاری له‌شفرۆشی تێداده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای 17 سه‌نته‌ری مه‌ساج و 14 شوێنی سه‌ماكردن له سلێمانیدا هه‌یه. پێشترێش رۆژنامه‌ی ئاسۆ ئه‌وه‌ی بلاَوكرده‌وه ئه‌م بابه‌ته 2957جار خوێنراوه‌ته‌وه كه له شاری سلێمانی سێ كه‌س داوایانكردووه كه به‌شێوه‌ی فه‌رمی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه‌یان پێبدرێت بڵاوی بكه‌وه:تویتەرFacebookلایک دادەبزێت هاوشێوە